فێرخوازانى به‌شی راگه‌یاندن سەردانى ماڵى به‌ساڵاچووان-یان لە شارى هه‌ولێر کرد
بەئامانجى لە نزیکەوە ئاشناکردنى فێرخوازان بۆ چۆنیەتى مامەڵەکردن و دروستکردنى پەیوەندى لەگەڵ کەسانى بەساڵاچوو و، لە چوارچێوەى وانەى (کارامەیی پەیوەندى) رۆژی سێ شه‌ممه ڕێکەوتى (٢٨/١١/٢٠٢٣) فێرخوازانى قۆناغی دووه‌می به‌شی راگه‌یاندن لە زانكۆی جیهان-هەولێر به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستاى یاریدەدەر (دڵان ئیسماعیل مه‌ولود) سەردانى (ماڵى به‌ساڵاچووان)ى هەولێریان كرد.
مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان دواى ئەوەى له‌لایه‌ن ستافی ماڵى بەساڵاچوان پێشوازییان لێكرا، دواتر لەلایەن هەریەک لە (ئه‌رسه‌لان عوسمان ره‌سوڵ) توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و (هێرۆ سه‌ردار) توێژه‌ری ده‌روونی بەجیا پوختەیەکیان لەبارەى ( ماڵى به‌ساڵاچووانی هه‌ولێر) پێشكه‌ش بە فێرخوازان كرد و، ئاماژه‌یان به ساڵی دامه‌زراندنی ماڵەکە و، چۆنێتی وه‌رگرتنی كه‌سانی به‌ساڵاچووان و پهكهكهوتووان كرد، هه‌روه‌ها باسیان له چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد، كه روو له سه‌نته‌رى ماڵەکە ده‌كه‌ن و، به‌ڕێگه‌یه‌كی دروست خزمه‌ت ده‌كرێن و، به‌رده‌وام چاودێری ته‌ندروستی و لایه‌نی ده‌روونیان ده‌كرێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا مامۆستاى سەرپەرشتیار دڵان ئیسماعیل وتى: له بواری زانستی گرنگە فێرخوازان ڕاهێنانى تەواویان بەشێوەیەکى پراکتیکى لەبارەى كارامه‌یی په‌یوه‌ندی پێ بکرێت، وتیشى ئەم سەردانە زانستیەى ئه‌مڕۆ گرنگی خۆى هەیە بۆ فێرخوازانى قۆناغی دووه‌م له به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی جیهان-هەولێر، چونکە بەشێوەیەکى کردەیی ئاشنایی چۆنیەتى پەیوەندى توێژێکى گرنگى کۆمەڵگە بوون، کە ئەوانیش کەسانى بەساڵاچوون؛ لە کۆتایی قسەکانیشیدا به‌ناوی سەرۆکایەتى به‌شی راگه‌یاندن، سوپاسی ئاراسته‌ی ستافی ماڵى بەساڵاچوان كرد بۆ ڕەخساندنى ئەو دەرفەتە و پێشکەشکردنى زانیارییەکان.