فێرخوازانى بەشى بایۆلۆجى پزیشکى توێژینەوەیەک لە گۆڤارى زانستى باوهرپێكراوی (Scopus) بڵاودەکەنەوە
لە چوارچێوەى هاندانى فێرخوازان بۆ پەرەپێدان بە توانا زانستى و ئەکادیمیەکانیان، گروپێک لە فێرخوازانى بەشى بایۆلۆجى پزیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر توێژینەوەیەکى زانستى ئاستبەرز لە یەکێک لە گۆڤارە زانستیە ئاستبەرزەکان بڵاودەکەنەوە.
ئەو گروپەى فێرخوازان، کە بەسەرپەرشتى دکتۆر عەلى محەمەد حوسێن، توێژینەوەکەیان بەناونیشانى (D-Dimer and Serum Ferritin as Independent Risk Factor for Severity in Covid-19 Patients) . sk factor for severity in Covid-19 patients شانی ، ئەنجامدا، توانیان ڕەزامەندى گۆڤارێکی زانستی باوەڕپێکراوی (Scopus) بەدەست بهێنن و بڵاوى بكەنەوە.
بڵاوکردنەوەى ئەم توێژینەوەیەن بە یەکەم توێژینەوەی زانستی لە سەر ئاستى بەشە پزیشکییەکانی زانکۆی جیهان_هەولێر دادەنرێت، کە لەلایەن فێرخوازانەوە ئامادەکرابێت و بڵاو کرابێتەوە، ئەوەش هاوتەریبە لەگەڵ پلانى ستراتیژى زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ هاندانی فێرخوازان بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و بڵاوکردنەوەیان لە گۆڤارە زانستیە ئاستەبەرزەکان.
لە خوارەوە دەقى توێژینەوە زانستیەکەى فێرخوازان و، زانیارى لەسەر گۆڤارەکە دانراوە و، دەتوانن بەکلیککردن لەسەر ئەم بەستەرانە زانیارى زیاتر بەدەست بهێنن.
-Link of Article https://authors.elsevier.com/a/1czWi7tbNaK4ld
-DOI https://doi.org/10.1016/j.matpr.2021.04.009
-Link of Scopu https://www.scopus.com/sourceid/21100370037?origin=resultslist