فێرخوازانى بەشى تەندروستى کۆمەڵ سەردانى نەخۆشخانەى ڕزگارى دەکەن
سەرۆکایەتى بەشى تەندروستى کۆمەڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەردەوامە لە ڕێکخستنى گەشتى زانستى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانى نەخۆشخانەى ڕزگارى فێرکارییان کرد.
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١/١٢/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر ئارام محەمەد، فێرخوازانى قۆناغى چوارەمى بەشى تەندروستى کۆمەڵ لە نەخۆشخانەى رزگارى شارى هەولێر ئاشناى دیارترین کارەکانی پەرستاری لەنەخۆشخانەکاندا بوون، کە چۆن خزمەت پێشکەش بەنەخۆشەکان دەکەن و هاوکاریان دەکەن و چاودێری بارى تەندروستیان دەکەن.
سەردانەکە بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازان، بەتایبەت کە لە نزیکەوە ئاشناى ژینگەى کارکردن و کارى پەرستارى بوون.