فێرخوازانى بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى سێنتەرى کوالیتى کۆنتڕۆڵ بەسەردەکەنەوە
لە بەردەوامى چالاکیە مەیدانى و زانستیەکانى بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر، لە سێنتەرى کوالیتى کۆنتڕۆڵ لە شارى هەولێر فێرخوازانیان ئاشناى بەکار و چالاکیە تەندروستیەکانى ئەو سێنتەرە کرد.
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢٥/٤/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتی دکتۆر عبدالسەلام عەتەڵا، فێرخوازانى قۆناخى دوەمى کوالیتى کۆنتڕۆڵی جۆری وەزارەتی تەندروستیان بەسەرکردەوە، مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان دواى پێشوازیکردنیان لەلایەن لێپرسراوان و بەڕێوەبەرانى ستافى سێنتەرى کوالیتى کۆنتڕۆڵى جۆرى، تاقیگەکانى سەرجەم تاقیگەکانى شیکارى کیمیایی پزیشکى و بایۆلۆجى پزیشکیان بەسەرکردەوە.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى تاقیگەکاندا، لەلایەن پزیشکان و کارمەندان ڕونکردنەوەى پێویست پێشکەش بەفێرخوازان کرا لەبارەى جۆرى تاقیگەکان و چۆنیەتى کارکردن لە تاقیگەکان بۆ پشکنینى دەرمان بەپێی ئەو توانا نێودەوڵەتیانەی کە بەردەستن، هەروەها باسى ئەو جۆرە ماددە کیمیاییانە کرا دەچنە ناو پێکهاتەی دەرمان و چۆنیەتی دروستکردنیان بەپێی کاتی بەسەرچوونی هەر دەرمانێکێک.
لە کۆتایشدا، فێرخوازان ئاشناکران بەچۆنیەتی کارکردنی چڕی تایبەت بۆ دروستکردنى هەر دەرمانێک، لەگەڵ زانینی جۆرەکانیان و چۆنیەتی خۆ بەدوورگرتن لەو هەڵانەی کە لە کاتی دروستکردنی دەرماندا ڕوودەدەن. سەردانەکەش بوە مایەى خۆشحاڵى ئامادەبوان.