لە پڕۆگرامێکى تەلەفیزۆنیدا، فێرخوازێکى بەشى نیوتریشن و دایتێتیکس باس لە چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ خواردن دەکات
فێرخوازێکی بەشى نیوتریشن و دایتێتیکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە پڕۆگرامێکى کەناڵى ئاسمانى سپێدە میواندارى دەکرێت و بەوردى باس لە خۆاردن و مانگى رەمەزان دەکات.
مەریەم جومعە صابر کە فێرخوازى قۆناخی چوارەمە لە بەشى نیوتریشن و دایێتێتیکسی لە پڕۆگرامێکی تایبەت لە کەناڵى ئاسمانی سپێدە بەناوى (لەش دروستى) میواندارى کرا و تێدا بەشێوەیەکى زانستى گفتوگۆى لەبارەى رەمەزان و هەڵبژاردنی خواردنێکی تەندروست کرد، بۆ ئەوەش چەند ئامۆژگارییەکى خستەڕوو.
هەر لە چوارچێوەى بەرنامەکەدا، ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشێوەیەکى ورد و زانستى شیکردنەوەى بۆ جۆرى خۆراکەکان کرد بەتایبەت ئەو خواردنانەی سودی تەندروستیان بۆ ڕۆژوان هەیە.