بەشى کارگێڕى کار جل و بەرگ جەژن بەسەر خانەى بێ سەرپەرشتان دابەش دەکات
لە بەردەوامى کارە خێرخوازییەکانى سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر و، لە سەردانێکى دیکەیاندا بۆ بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى کۆمەڵایەتى، کۆمەڵێک جل و بەرگ و پێداویستیان بەسەر منداڵانەى بێ سەرپەرشت دابەش کرد.
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٢٦/٤/٢٠٢٢) شاندێکى سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرۆکایەتى مامۆستاى یاریدەدەر بوشرى عەلى و ئەندامیەتى ژمارەیەک لە فێرخوازانى قۆناخى سێیەم سەردانى بەڕێوەبەرایەتى چاودیڕى کۆمەڵایەتى هەولێریان کرد و، لەگەڵ بەڕێوەبەرى کارگێڕى بەشى کچانى بەڕێوەبەرایەتیەکە کۆبونەوە و، گفتوگۆیان لەبارەى چۆنیەتى پێشکەشکردن و دابەشکردنى هاوکار و پێداویستیەکانى جەژن بەسەر منداڵانى خانەکەدا کرد، بۆ ئەوەش کۆمەڵێک جل و بەرگى کوردى و پێداویستیەکانى جەژنیان بەسەر منداڵانەى بێ سەرپەرشت دابەش کرد.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، لەگەڵ بەڕێوەبەرى کارگێڕى بەڕێوەبەرایەتیەکەدا گفتوگۆیان لەبارەى چەند چالاکیەکى دیکە کرد، کە وا بڕیارە لە داهاتودا بۆ خزمەتکردن بەمنداڵانى خانەکەدا ئەنجامى بدەن.