فێرخوازانى بەشى (نیوتریشن و دایەتێتیکس) سەردانی کارگەی پەتاتەی هەولێر دەکەن
بۆ ئاگاداربون لە چۆنیەتى ڕەچاوکردنى بەهاى خۆراکى لە دروستکردنى خواردەمەنى جۆراوجۆر، سەرۆکایەتى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازان بۆ یەکێک لە کارەگەکانى شارى هەولێر ڕێکخست.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى (١٢/١١/٢٠٢٣) فێرخوازانى قۆناغی دووەمى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر یاسین جەلالی، سەردانی کارگەی پەتاتەی هەولێریان کرد.
فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن ستافى کارگەکە پێشوازییان لێکرا، ئینجا هاوڵی مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازانیان کرد بۆ بەسەرکردنەوەى بەشە جیاکانى کارگەکە، بۆ ئەوەش فێرخوازان لە نزیکەوە ئاشناى هەڵسەنگاندن و پشکنینی جۆرەکانی پەتاتە بوونن هاوکات ئاشناى هەنگاوەکانى چۆنیەتی دروستکردنی چپس بەپێی پێوەرەکانی تەندروستی گشتی عێراق بوو، کە ڕەچاوى بەها خۆراکیەکان لە دروستکردنى چپس دەکات.
گەشتە زانستیەکە؛ وەک بەشێک لە ڕاهێنانی پراکتیکی لەلایەن سەرۆکایەتى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس ڕێکخراوە، ئامانج لە ڕێکخستنى بەرزکردنەوەی ئاستى زانیاری فێرخوازانە و ئاشناکردنیانە بە ژینگەى کارکردن.