فێرخوازانى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس سیمیناری پەروەردەیی لە قوتابخانەی نێودەوڵەتی کەنەدى-هەولێر پێشکەش دەکەن
لە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤)، فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى دکتۆر بهناز شاهرخی سەردانی قوتابخانەی نێودەوڵەتی کەنەدى-هەولێریان کرد و، لەلایەن مامۆستا ئەحمەد شوربجى بەڕێوەبەرى قوتابخانەی نێودەوڵەتی کەنەدى-هەولێر و دکتۆر جەمال شوربجى دامەزرێنەری قوتابخانەی نێودەوڵەتی کەنەدی پێشوازییان لێکرا.
پاشان فێرخوازان و مامۆستاى سەرپەرشتیار لە هۆڵى قوتابخانەکە سیمیناری پەروەردەییان لەبارەى خۆراکى تەندروست پێشکەش بە قوتابیانی پۆلى 9 و 12 قوتابخانەکە کرد، بۆ ئەوەش جەختیان لەسەر گرنگی خۆراکى دروست و ڕۆڵی نانی بەیانی لە پاراستنی تەندروستی و خۆشگوزەرانی جەستەى تاک کردەوە، هاوکات باسیان لە چەند لایەنێکى دیکەى گرنگى خۆراکى تەندروست لە بوارە جیاوازەکان و جۆرى خۆراکە بە سودەکان کرد.
لە بەرانبەر بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە و، قوتابیان سوپاسى مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازانى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان-هەولێربۆ پێشکەشکردنى ئەو سمینارەوە و، جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوامی هاوکاری نێوان دامەزراوە پەروەردەییەکان کردەوە بۆ پەروەردەکردن و بڵاوکردنەوەى کەلتوری خۆراکى تەندروستی لەنێو فێرخوازان.