فێرخوازانى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس سیمینارێک پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەی بێخاڵى کچان دەکەن
لەبەردەوامى ئەو زنجیرە سمینار و چالاکیە ڕۆشنبیریانەى، کە فێرخوازانى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر پێشکەشى قوتابیانى قوتابخانەکانى دەکەن، لە قوتابخانەی بێخاڵى کچان لە شارى هەولێر سمینارێکى دیکەیان پێشکەش کرد.
لەو سمینارەدا، کە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٩/٢/٢٠٢٤) بەسەرپەرشتى پڕۆفیسۆر یاسین جەلالی بەڕێوەچوو، لە سمینارەکەیاند باسیان لە خۆراکى تەندروست کرد، بەتایبەت گرنگی خواردنی نانی بەیانی و چۆنیەتی کاریگەری دروستکردن لەسەر زیادبوونی تەرکیز و باشترکردنی کارکردنی مێشک، کە ئەوەش دەبێتە هۆى باشترکردنی ئاستی خوێندن.
هەر لەو چوارچێوەیەدا فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر ڕوونکردنەوەی تەواویان سەبارەت بە باشترین ژەمە تەندروستەکان، لەوانە شیرەمەنی و پەنیر، جۆرەکانی نانی خۆماڵى پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد و، دواتریش ئاماژەیان بەخراپترین ژەمەکان و خواردن و خۆرادنەوەکان کرد بەتایبەت خواردنى خێرا و شیرینى و خواردنەوە گازییەکان.