فێرخوازانى بەشى پەروەدەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بەشدارى لە بەرنامەیەکى تایبەت بەمۆندیالى ٢٠٢٢ دەکەن
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٢٣/١١/٢٠٢٢) کەناڵی ڕووداو میواندار ستافی مامۆستایان و فێرخوازانى بەشى پەروەدەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان زانکۆى جیهان-هەولێرى کرد.
مامۆستایان و فێرخوازانى بەشى پەروەدەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بەشداریان لە بەرنامەیەک بەناونیشانى (ئیمپایەر سینەما مۆندیال)ى تایبەت بە یاری تۆپی پێی مۆندیال بۆ ساڵى (2022) قەتەر کرد.
لەو بەرنامەدا، کە لە ئیمپایەر سینەما لەناو فامیلی مۆڵ لە شارى هەولێر بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ پەخش دەکرا، تایبەت بوو بەگواستنەوەى یاری نێوان هەڵبژاردەی فەرەنسی و هەڵبژاردەی ئوسترالیا، ئەنجامى یارییەکە بە سەرکەوتنى هەڵبژاردەی فەرەنسا بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بۆ هەڵبژاردەی ئوسترالیا کۆتایی هات.
لە میانەى بەڕێوەچونى بەرنامەکەدا، پێشبینى فێرخوازان سەبارەت بەئەنجامى یاریەکە وەرگیرا، بەتایبەت براوەکان و، ئەوانەى گۆڵی یەکەم تۆمار دەکەن، لە بڕگەیەکى دیکەى بەرنامەکەدا لەلایەن مامۆستایان و فێرخوازان شیکردنەوە بۆ لایەنە جیاکانى یاریەکە و چۆنیەتى بەڕێوەچونى یارییەکان و کۆنتڕۆڵى یاریەگە و ئەزمونى یاریزانان بەشێکى دیکەى بەرنامەکە بوو، کە فێرخوازانى بەشى بەشى پەروەدەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بەشداریەکى کارایان تێدا کرد.