فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن بەگەشتێکى زانستى سه‌ردانی رادیۆیی هێلین ده‌كه‌ن
سەرۆکایەتى بەشی ڕاگەیاندن لە کۆلێژی ئاداب و هونەر لە زانکۆی جیهان-هەولێر گەشتێکی زانستی بۆ رادیۆیی هێلین لە شاری هەولێر بۆ فێرخوازانى بەشەکە ڕێکخست.
ڕۆژی چوارشه‌مه ڕێکەوتى (1/3/2023) بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر وشیار محه‌مه‌دئه‌مین، فێرخوازانى قۆناغى دووەم سەردانى ڕادیۆى هڵیین-یان لە شارى هەولێر کرد.
فێرخوازان لەلایەن شه‌یما مسته‌فا بەڕێوەبەرىرادیۆیی هێلین و ستافى ڕادیۆیەکە پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێكرا. پاشان به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆ باسی دامه‌زراندنی رادیۆ و ئامانجه‌كانی ئه‌م رادیۆیه بۆ فێرخوازان کرد، پاشان باسى لە بەرهەمهێنانى پڕۆگرامی رادیۆیی و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنى ڕادیۆ کرد. دواتر فێرخوازان سه‌ردانی به‌شی ته‌كنیك و ستۆدیۆیی رادیۆكه‌یان کرد فێرخوازان به شێوه‌ی كرداریی تاقیكردنه‌وه‌یان كرد له به‌ڕێوه‌بردن و ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌كان له رادیۆكه‌دا.
گەشتە زانستیەکە بووه مایه‌ی خۆشحاڵی فێرخوازان و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری تایبه‌ت به میدیایی بیستن، چونکە لە نزیکەوە ئاشنایى ژینگەى کارکردن بوون. هه‌روه‌ها فێرخوازان توانیان وەڵامى کۆمەڵێک پرسیارى تایبەت بەکارى میدیایی بیستن بەدەست بهێنن.
لە کۆتایدا؛ مامۆستاى یاریدەدەر وشیار محه‌مه‌دئه‌مین بەناوى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر سوپاسى بەڕێوەبەرى ڕادیۆى هێلین و ستافەکەى کرد.