فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن لە بەرنامەیەکى کوردستان24 دەبنە میوان و پێشکەشکار
سەکۆى گەنجان یەکێکە لە بەرنامەکانى کەناڵى کوردستان24 و، هەر بەرنامەیەکى لەلایەن کۆمەڵێک گەنج بەڕێوەدەبرێت، نوێترین ئەڵقەى لەلایەن گروپێک لەلایەن فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەبرا و تۆمار کرا.
بەرنامەیەکە لەلایەن هەریەک لە فێرخوازان ( ارکان نزهت، ڕێبوار محمد، زێبار فیسل، دعد سعد و، زەینەب عەباس) فێرخوازانى قۆناغى سێیەم بەشداریان تێدا کرد، تەوەرى بەرنامەکەش تەرخانکرا بوو بۆ قسەکردن لەسەر (گەنجى فێرخواز و کارکردن ) خەم و ناسۆر و توانا و لێهاتویی گەنجان لە کوردستان، بۆ ئەوەش فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن بە خستنەڕوى دید و بۆچونەکانیان وەڵامى ئەو پرسیارەیان دایەوە، ئایا گەنج دەتوانێ بخوێنێ لە هەمان کاتیشدا کار بکا پەرە بە خۆی بدا؟
فێرخوازان بەشێوەیەکى کارا وەک میدیاکارێک توانیان بەرنامەیەک تۆمار بکەن، لەهەمان کاتدا وەک کۆمەڵە گەنجێک سەرەنج و بۆچونەکانیان سەبارەت بە تەوەرى بەرنامەکە بە وردى خستەڕوو.