فێرخوازانى بەشی ئەندازیاری دیزاینی ناوخۆیی دیزاینى پڕۆژەیەکى نیشتەجێبون بەسەر دەکەنەوە
بە ئامانجی ئاشناکردنی فێرخوازان بە جۆر و شێوەی دیزاینى پڕۆژەکانى نیشتەجێبوون، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣) سەرۆکایەتى بەشی ئەندازیاری دیزاینی ناوخۆیی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر مەیس فەهمی سەردانێکی زانستی بۆ فێرخوازانى قۆناغی دووەم بۆ شوقەکانى ئیسکان لایف تاوەر ڕێکخست.
فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن ئەحمەد ئارام کە بەرپرسە لە شوقەکانی ئیسکان لایف تاوەر بەگەرمى پێشوازییان لێکرا، ئینجا یاوەرى فێرخوازانى کرد و بۆ ئاشناکردن و ناساندی پرۆژەکە بەفێرخوازان و وتى: ڕووبەری هەر شوقەیەک (90 – 200 م2)ە، پاشان باسى دیزاینى ناوخۆیی پرۆژەکەى بۆ فێرخوازان کرد و ڕونیکردەوە؛ لە دروستکردنى شوقەکاندا کەرەستەی تایبەت بەکارهێنراوە، بەشێوەیەک لەو ماددانە کرد کە بۆ ڕوپۆشکردنى ناوەوەى هەر شوقەیەک بەکاریان هێناوە، هەر لە میانەى سەردانەکەدا فێرخوازان زانیارییان لەسەر ئاسانکاری و خزمەتگوزارییە گشتیەکان وەرگرت، بەتایبەت شوێنی پشودانەکانى دەرەوە و شوێنی یاریکردنی منداڵان لەگەڵ هەموو خزمەتگوزارییە گشتیەکان دیکە.
سەردانەکە یارمەتیدەر بوو لە ئاشنابوونى فێرخوازان بە پێداویستیەکان و دیزاینکردنى پڕۆژەیەکى هاوشێوە، هەروەک بووە وێستگەیەک بۆ فراوانکردنى ئاسۆى بیرکردنەوەیان و تێگەیشتنیان لە فەزای نیشتەجێبوونە جیاوازەکان.