فێرخوازانى بەشی دیزاینی ناوخۆیی تابلۆیی جۆراجۆر دەکێشن
لە بەردەوامى هاندانى فێرخوازان بۆ پراکتیزەکردنى توانا و کارامەییەکانیان لە بوارى دیزاینى ناوخۆیی و بەگەڕخستنى توانا هونەرییەکانیان، سەرۆکایەتى بەشى دیزاینى ناوخۆیی چالاکیەکى بۆ فێرخوازان ڕێکخست.
هەر بۆ ئەو مەبەستە و، زیاتر جوانکردن و پیشاندانی سیماى بەشەکەیان بەشێوەیەکى سەرەنجڕاکێشى هونەرى، بەسەرپەرشتى خاتوو مایس نەسیر، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی دووەم بەشداریان وۆرکشۆپێکی تایبەت کرد بۆ کێشانی دوو تابلۆی هونەری.
لە میانەى بەڕێوەچوونى وۆرکشۆپە مەیدانیەکەدا، کە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (13/10/2022) بەڕێوەچوو، فێرخوازان دەستیان بەکێشانى دوو تابلۆکە کرد، کە بریتیبوون لە دوو تابلۆى دوو ڕەهەندى بەقەبارەى (٤٨٠ سم x ١٨٠ سم) لە کانڤاس بوو، فێرخوازان بۆ کێشانى تابلۆکانیان بۆیاخ و ڕەنگی ئەکریلیکیان بەکارهێنا.
فێرخوازان بۆ کێشانى تابلۆکانیان ئیلهامیان لە هونەری قوتابخانەی باوهاوس وەرگرتووە، کە بە گرنگترین قوتابخانەی هونەر دادەنرێت، ئینجا دواى ئەوەى وۆرکشۆپەکەیان بەسەرکەوتویی تەواوکرد، لە بەشەکەیان هەڵیان واسى ئەوەش سمیایەکى جوانکاری زیاترى بەخشیوە بەبەشەکەیان.