فێرخوازانى بەشی دیزاینی ناوخۆیی دیزاینى پیشانگەیەکی مۆبیلیات بەسەردەکەنەوە
بەشی دیزاینی ناوخۆیی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەردەوامە لە ڕێکخستنى سەردانێکی زانستی بۆ فێرخوازان لە قۆناغە جیاوازەکان، بۆ ئەو مەبەستەش دیزاینى پیشانگەیەکى مۆبلیات بووە وێستگەیەکى دیکەى فێرخوازانى دیزاینى ناوخۆیی.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (4-10-2022) بەسەرپەرشتى پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر سەنا محمد عومەر و، لە چوارچێوەی بابەتی (وردەکاری دیزاینی ناوخۆیی) فێرخوازانى قۆناغی سێیەم بۆ دیزاینى پیشانگەی مۆبیلیاتی زێبرانۆیان لە شارى هەولێر بەسەرکردەوە، کە تایبەتە بە مۆبیلیاتی ناوماڵ و نمایشکردنى دیزاینی جۆراوجۆری کلاسیک و مۆدێرن.
مامۆستاى سەرپەرشتیار بەهاوەڵى فێرخوازان، لەلایەن کارمەندانى پیشانگەیەکە بەشەکانى پیشانگەیەکەیان بەسەرکردەوە و، ڕوونکردنەوەی پێویست و وردیان لەسەر دیزاینی مۆبیلیاتەکان و کەرەستەی بەکارهێنراو وەرگرت، بۆ ئەوە مەبەستە فێرخوازان لەلایەن مامۆستاى سەرپەرشتیار ئاشناى کۆمەڵێک بیرۆکەى نوێى دیزاینکردن کران بەتایبەت ئەو دیزاینە مۆدێرنانەى کە ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان هەیە.