فێرخوازانى بەشی دیزاینی ناوخۆ ئاشناى دیزاینى گوندێکى هاوچەرخ دەکەن
سەرۆکایەتى بەشی دیزاینی ناوخۆ گەشتێکى زانستی بۆ فێرخوازانی قۆناغی دووەم بۆ یەکێکە لە گوندەکانى شارى هەولێر ڕێکخست.
رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى (25-9-2022) مامۆستاى یاریدەدەر ئەسما ئەحمەد، فێرخوازانى قۆناغى دووەم سەردانى گوندی ئیسپانی لە شارى هەولێر کرد، کە ئێستا لە قۆناغی دروستکردندایە.
مامۆستاى سەرپەرشتیار لەگەڵ ئەندازیاری پڕۆژەکە وردەکارى پڕۆژەکە و بەتایبەت لایەنى دیزانی ناوخۆى پڕۆژەکەیان بۆ فێرخوازان باسکرد، ئینجا تیشکیان خستە سەر ڕەهەندەکان و کەرەستەی بیناسازی بەکارهێنراو لە دیزاینى ناوخۆیی پڕۆژەکە.
لە بەشێکى دیکەى چالاکیەکەیاندا، فێرخوازان چەند چالاکیەکى پراکتیکیان ئەنجامدا بەتایبەت پێوانەکردنى تەواوى ناوەوەى یەکەکان، ئامانج لەو چالاکیەش دەستنیشانکردنی لایەنە جیاوازەکانی پرۆسەی دیزاین، فەزای پڕۆژەی پلان و شوێنی کارکردن کە لە پێش دەستپێکردنی دیزاینی ناوخۆی ئەو پڕۆژانە جێبەجێ دەکرێن.