ئەنجوومەنی ئاراستەى دیجیتاڵی عێراق (DCCI) خەڵاتی (داهێنانی دیجیتاڵی عێراقی 2022) پێشکەش بەسەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر دەکات
پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆى سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر، لەلایەن دکتۆر سەفەد حوسام ئەلشەمری، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاراستەى دیجیتاڵی عێراقى خەڵاتى (داهێنانى دیجیتاڵى عێراقى 2022)ى پێشکەش کرا.
لە دیدارێکدا، کە ڕۆژى یەكشەممە ڕێکەوتى (25/9/2022) بەئامادەبوونى دکتۆر مەیسون ئەلحەیدەری یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و، دکتۆر عەبدولستار کەریم یاریدەدەری سەرۆكى زانکۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و فێرخوازان بەڕێوەچوو، دکتۆر سەفەد حوسام ئەلشەمری، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاراستەى دیجیتاڵی عێراقى خەڵاتى (داهێنانى دیجیتاڵى عێراقى 2022) و بڕوانامەیەکی پێشکەش بە پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆى سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر لە بەرامبەر ڕێکخستن و دانانی بناغەی دروست بۆ لایەنى دیجیتاڵی عێراقی.
سەرۆکی ئەنجومەنی ئاراستەى دیجیتاڵی عێراقى ئاماژەی بەوەدا کە زانکۆی جیهان-هەولێر یەکێکە لە زانکۆ تایبەتە پێشەنگەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، کە توانی لە بواری فێربوونی ئەلیکترۆنی و خوێندنى ئاوێتە نموونەیەکى سەرکەوتوو پێشکەش بکات بە تایبەت لە سەردەمى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنادا، وتیشى ئەم کارەى لەو بوارەدا ئەنجامتان داوە شایستەى خەڵات و ڕێزلێنانى تایبەتە.
لە بەرامبەردا، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆى ڕایگەیاند: زانكۆی جیهان – ههولێر له بواری دیجیتاڵدا پێشكهوتنی گرنگ و گهوره بهدیهێناوە، لهوانه دروستكردنی بنكهیهكی دیجیتاڵی كه سهرجهم داتاكانی زانكۆ لهخۆدەگرێت بەتایبەت کاروباری فێرخوازان و وانەوتنەوە، هاوکات لە کارەکانمان بەردەوام بین لەسەر بە ئەلیکترۆنیکردنى سەرجەم بەڵگەنامە و هەموو داتا و زانیاریەکان، کە پەیوەستن بە زانکۆ، جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە کە زانکۆی جیهان-هەولێر هەوڵدەدات لەگەڵ پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان و پەیوەندییە دیجیتاڵییەکان هاوئاهەنگ بێت، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتیمان ئەنجام داوە.
هەر لە میانەى قسەکانیدا، دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ ئاماژهی بهوهكرد، گۆڤاری زانستی زانكۆی جیهان- هەولێر و گۆڤاری زانستە مرۆیی و كۆمەڵایەتییەكانی زانكۆی جیهان-هەولێریش بە شێوەی ئەلیكترۆنی دەردەچن، ئەوە جگە لە چالاكی و سەرۆکایەتى و بەشە زانستیەکان و بەڕێوەبەرایەتى و یەكەكانی زانكۆ كە لەڕێگەی دیجیتاڵەوە ئەنجامى دەدەن.
لای خۆشیەوە د.سەفەد ئەلشەمەری وتى: ئەم خەڵاتەى دامەزراوەکەمان یەكەم خەڵاتە لە جۆری خۆی کە لەسەر ئاستى عێراق وەك نەریتێكی ساڵانە بە هاوكاری دەستەی ئەمینداری كۆمسیۆنی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق پێشکەشى ئەو كەسایەتیانە دەکرێ، كە ڕۆڵێکی گەورە و گرنگ لە هێنانەدی گۆڕانکاری دیجیتاڵی لە هەموو بوارەکان و لەسەر ئاستی حکومی و تایبەت دەگێڕن، وتیشى یەکەمین کۆڕبەندی نیشتمانی بۆ پەیوەندییە دیجیتاڵییەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ لە بەغدا بەڕێوەچوو، کە تیایدا چەند کەسایەتییەکی گرنگ ڕێزیان لێگیرا کە ڕۆڵێکی دیاریان لە دەوڵەمەندکردنی ناوەڕۆکی دیجیتاڵی عێراقدا هەبووە. لە کۆتایى قسەکانیشدا پێشنیازێکی پێشکەش بە پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆى کرد بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنێک لە نێوان زانکۆی جیهان-هەولێر و ئەنجومەنی ئاراستەى دیجیتاڵی عێراقى تا بەهۆیەوە زانکۆی جیهان-هەولێر بکرێتە مەڵبەندى دیجیتاڵی و پێشکەشکردنی خەڵاتی ساڵانە بۆ دروستکەرانی ناوەڕۆکی دیجیتاڵی مانادار لە هەرێمی کوردستان.
لە بەرامبەردا، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆى پێشوازی لە پێشنیازەکە کرد و وتی: زانکۆی جیهان- هەولێر زۆرێک لە خزمەتگوزارییەکانی پێشکەش بە دامەزراوە حکومی و تایبەتە جیاوازەکان لە کۆمەڵگە دەکات، وەک کردنەوەى خولی پەروەردەیی و زانستی بۆ وەزارەتە جیاوازەکان، کە دواهەمینیان بریتییە لە… کۆرسی شێوازەکانی وانەوتنەوە بۆ مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە، لە هەمان کاتدا تا ئێستا بەردەوامە لە پێشکەشکردن هاوکارییەکانى بەدامەزراوە جیاوازەکان.