فێرخوازانى بەشی نیـوتریشـن و دایـەتێتـکس بەشدارى لە ڕۆژى جیهانى شەکرە دەکەن
ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (١٦/١١/٢٠٢١) فێرخوازانى بەشی نیـوتریشـن و دایـەتێتـکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشداریان لە فیستیڤاڵى (ئاشتی)یان لە پارکى سامى عەبدورەحمان کرد، فیستیڤاڵەکە لەلایەن ڕێکخراوى ئاشتى بۆ تەندروستى لە ڕۆژى جیهانى شەکرە ڕێکخرابوو.
فێرخوازانى بەشی نیـوتریشـن و دایـەتێتـکس، کە بەسەرپەرشتى دکتۆر بەهناز شەهروخستانى بەشدارى فیستیڤاڵەکەیان کردبوو، کۆمەڵێک خۆراکى تەندروستیان ئامادەکردبوو، هەروەک خۆراردنەکانیان پێشکەش بەسەردانیکەران و میوانى فیستیڤاڵەکە کرد.
لە میانەى پێشکەشکردنى خۆرادنەکاندا، فێرخۆازان ئامۆژگارى و ڕێنمایی تەندروستیان پێشکەش بەمیوانان دەکرد، لەهەمان کۆمەلێک پشکنینى خۆراکى میوانیان بەخۆڕایی دەکرد، لەهەمانکاتدا هانى میوانى فیستیڤاڵەکەیان دەدا گرنگى بەسیستمى خۆراکى بدەن، بەتایبەت ئەوانەى نەخۆشى شەکرەیان هەیە،
فیستیڤاڵەکە بووە دەرفەتێکى گرنگ بۆ ئەوەى فێرخوازان بەشێوەیەکى زانستى و مەیدانى بتوانن پراکتیزەى توانا و لێهاتویەکانیان بکەن، هەروەک وردتر ئاشناى گرفتە تەندروستى و خۆراکیەکانى کۆمەڵگە بوون و، لەهەمانکاتدا چۆنیەتى پێشکەشکردنى ڕێنمایی تەندروستى و خزمەتکردن بەتاکەکانى کۆمەڵگە بەشێکى دیکەى سوودەکانى بەشداریکردنى فێرخوازان بوو لەو فیستیڤاڵە، کە لەلایەن میوانانەوە پێشوازییەکى گەرمیان لێکرا.