فێرخوازانى بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ سەردانی نەخۆشخانەی سۆرانی تایبەتیان کرد.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (٢٦ی شوباتی ٢٠٢٤) فێرخوازانى قۆناغی دووەمی بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتی (دکتۆر تاماری تانکەم)، سەردانی نەخۆشخانەی سۆرانی تایبەتیانلە شارى هەولێر کرد.
فێرخوازان و مامۆستایان دواى ئەوەى لەلایەن (دکتۆر کەمال محمد) سەرپەرشتیاری پەرستارانی نەخۆشخانە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا، ئینجا بەشە گرنگ و جیاوازەکانی نەخۆشخانەکەیان بە فێرخوازان ناساند، بەتایبەت بەشەکانى (فریاکەوتن، هۆڵی نەشتەرگەری، مندالی بلووری و نۆرینگەکانی منداڵان، چاو، گوێ، وە ئێسک و شکان).
لەو چوارچێوەیەشدا فێرخوازان ئاشناى کارە پراکتیکیەکانی وەک ( چۆنیەتی تۆمارکردنی داتاکانی نەخۆش، چۆنیەتی مامەڵەکردن لە بەشی فریاکەوتن، چۆنیەتی پێدانی دەرمان بە نەخۆش و، چاودێری نەخۆش لە دوای نەشتەرگەری) کران بەتایبەت ڕۆڵى پەرستار لەهەریەک لەو بەشانە بەوردى تیشکیان خرایەسەر.
لە بەشێکی دیکەی سەردانەکە فێرخوازان ئاشناى بەشی تاقیگەی نەخۆشخانەکە کران، کە پێکهاتبوو لە (بەشی بەرگریزانی ، پشکنینی خوێن، پشکنینە هۆرمۆنیەکان وە بانکی خوێن)، لە کۆتایشدا بەشێوەیەکى پراکتیکى فێرخوازان ئاشناى بەرپرسیارێتی ستافی پەرستاری بوون لە کلینیکەکانی نەخۆشخانە.