
بەسەردانێکى زانستى؛ فێرخوازانی بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ ڕێستورانتی (Food Box) بەسەردەکەنەوە
- Categories بەشی پەرستاری تەندروستی كۆمەڵ
- Date تشرینی یەکەم 19, 2026
ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 18/10/2026، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەم لە بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتیی دکتۆر فراس إسماعيل مصطفى سەردانێکی مەیدانییان بۆ ڕێستورانتی (Food Box) ئەنجام دا.
دەستپێکی سەردانەکە
لە سەرەتای سەردانەکەدا، طلعت محمد، خاوەنی ڕێستورانتی (Food Box) بە گەرمی پێشوازی لە شاندی فێرخوازان کرد، پاشان کورتهیەکی لەبارەی سروشتی کارکردن لە ڕێستورانتەکەدا پێشکەش کردن. دواتریش فێرخوازانی بەشەکە ڕێکارەکانی سەردانە مەیدانییەکەیان بۆ بەدواداچوونی ژینگەی کار و تێگەیشتن لە پرۆسەی پێشکەشکردنی خۆراک دەست پێکرد.
ئەنجامدانی پشکنینى سەلامەتیی خۆراک
لەو چوارچێوەیەدا، فێرخوازانی قۆناغی چوارەم پشکنینی چەندین لایەنی گرنگی پەیوەست بە سەلامەتیی خۆراک (Food Safety) و تەندروستیی ژینگە (Environmental Health)یان کرد، ئەمەش پشکنینی پاکوخاوێنیی ڕێستورانت و ژینگەی دەوروبەری، بارودۆخی ئامادەکردن و کۆگاکردنی خۆراک (Food Storage) و، ڕێکارەکانی پاکژکردنەوەی (Sanitization) گرتەوە.
هەروەها فێرخوازان جەختیان لەسەر پشکنینی تەندروستی و پاکوخاوێنیی کەسیی کارمەندان (Personal Hygiene)، پاکیی شوێنی ئامادەکردنی خۆراک و ئامێرە بەکارهێنراوەکان و، ڕێکارەکانی کۆکردنەوە و فڕێدانی پاشماوەکان (Waste Disposal) کردەوە، ئەوەش بۆ دیاریکردنی مەترسییە تەندروستییە ئەگەرییەکان و بەرگرتن لە نەخۆشییە گوازراوەکان لە ڕێگەی خۆراکەوە (Foodborne Diseases).
ئەنجامی سەردانەکە
سەردانەکە بە دانیشتنێکی ئاڵوگۆڕی پرسیار و ڕوونکردنەوە لەنێوان فێرخوازان و بەرپرسی ڕێستورانتەکە کۆتایی هات.
لە کۆتایشدا، طلعت محمد، خاوەنی ڕێستورانتی (Food Box) سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی شاندی زانکۆی جیهان-هەولێر کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم سەردانە زانستی و پشکنینییە.
You may also like


