فێرخوازانى بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان پراکتیزەى وانەکانیان لە قوتابخانە و پەیمانگە حکومی و ئەهلییەکان دەکەن
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (١٩/١١/٢٠٢٤) فێرخوازانى قۆناغی چوارەم لە بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان لە زانکۆی جیهان-هەولێر دواى بەشداریکردن لە پراکتیزەکردنى وانەکانیان لە قوتابخانە و پەیمانگە حکومى و ئەهلیەکان و ئاشنابوون بە ژینگەیی پەروەردەیی بۆ ماوەى مانگێک گەڕانەوەى زانکۆ بۆ تەواوکردنى پرۆسەى خوێندن.
وەک بەشێک لە پێداویستیەکانى بەدەستهێنانى بڕوانامەى بەکالۆریۆس لە پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان، فێرخوازانى قۆناغى چوارەم بەسەرپەرشتى و چاودێرى سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەى جەستەیی و وەرزشى دابەشى سەر قوتابخانە و پەیمانگە حکومى و ئەهلیەکانى هەرێمى کوردستان بوون، لەماوەى مانگێکدا بەشێوەیەکى پراکتیکى پراکتیزەى ئەو زانست و زانیاریانەیان کرد کە لە ماوەى چوار ساڵى خوێندن لە زانکۆ فێرى بوون، لەو چوارچێوەیەشدا بەهاوکارى بەڕێوەبەرى قوتابخانە و پەیمانگەکان ڕۆژانە لە قوتابخانە و پەیمانگەکان چەندین وانەى وەرزشییان بەشێوەیەکە تیورى و پراکتیکى بە قوتابیانى قوتابخانە و پەیمانگەکان وتەوە و، چەندین چالاکى وەرزشى جۆراوجۆریان ئەنجامدا.
چالاکییەکانیش بریتی بوون لە ئەنجامدانی پاڵەوانێتیی بۆ قۆناغە سەرەتاییەکانی تۆپی پێ، ڕێکخستن و بەڕێوەبردنى تۆپی بالە و تۆپی باسکە و چەندین یارى دیکە، ئەم چالاکیە وەرزشیانەش بووە مایەى خۆشحاڵى قوتابیانى قوتابخانە و پەیمانگەکان، بۆ ئەوەش لەلایەن بەڕێوەبەرى پەیمانگە و قوتابخانەکان سوپاس و دەستخۆشى لە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کرا.