فێرخوازانى بەشی پەروەردەی گشتی لە قوتابخانەکان ڕاهێنانی کردەیی وانەوتنەوە دەکەن
یەکێک لە ئامانجە گرنگەکانی بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان – هەولێر ئامادەکردنی فێرخوازەکانیەتی بۆ بازاڕی کار. لەم سۆنگەیەوە لە پرۆگرامەکانی خوێندیدا ڕاهێنانی کردەیی بۆ فێرخوازان بۆ ماوەی یەک مانگ لە قوتابخانە تایبەت و حکومییەکان دەڕەخسێنێت. ئەمەش دەرفەت بە فێرخوازان دەدات، کە پردێک لە نێوان وانە تیۆری و پراکتیکدا دروست بکەن و توانای پەروەردەیی خۆیان لە بواری وانەوتنەوەدا پەرە پێبدەن
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى ٧/١١/ ٢٠٢٣، گروپێک لە سەرپەرشتیارانی بەشی پەروەردەی گشتی سەردانی کۆمەڵێک لە فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتیان کرد لە کاتی ڕاهێنانی کردەیی وانەوتنەوە .هەریەک لە دکتۆر ئەحمەد عەبدولعەون، سەرۆکی بەش و دکتۆر سامەران ئەمینی و، مامۆستای یاریدەدەر ڕۆژان علی خدر، سەردانی پێنج قوتابخانەیان کرد کە تیایدا پێنج فێرخوازی بەشی پەروەردەی گشتی بەشێوەی کردەکی وانەیان دەوتەوە.
فێرخوازەکان بریتیبوون لە شادیمان سوبحی جومعە لە قوتابخانەی چەرچیلی بنەڕەتی تێکەڵ، هەکار خەیرڵا عەبدولڕەحمان، و هەڵەز خەیرەڵا عەبدولڕەحمان لە قوتابخانەی ئازادی کچان، هەروەها سارا حەسەنین عەلی و ئەیا ڕەید عەبدول لەتیف لە قوتابخانەی فێنکی تێکەڵاو. سەرپەرشتیاران لە کاتی ڕاهێنانی وانەوتنەوە بە شێوەیەکی کردەیی چاودێری فێرخوازانی ناوبراویان کرد و لە کۆتایدا کۆمەڵیک ڕێنمایی و فیدباکی بەسودیان بە فێرخوازاندا..
لە هەفتەکانی داهاتوودا کۆمەڵیک لە سەرپەرشتیارانی تری ئەکادیمی سەردانی پۆلێک تر لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەم دەکەن لە کاتی ڕاهێنانی وانەوتنەوە.