فێرخوازانى بەشى زمانى ئینگلیزى بەردەوامن لە گەشتە زانستیەکانیان بۆ بەسەرکردنەوەى دامەزراوە پەروەردەییەکان
ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتى (٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣)، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی دووەمی بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتى پرۆفیسۆری یاریدەدەر هدی یاسین عبدالواحد، سەردانی قوتابخانەی جیهانی ناحکومیان لە شارى هەولێر کرد .
مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازانى زانکۆی جیهان-هەولێر لەلایەن مامۆستا مەحموود عیماد بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا، دواى گفتوگۆیەکى زانستى؛ ژمارەیەک لە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانى پۆلەکانى قۆتابخانەکەیان کرد؛ بۆ لە نزیکەوە ئاشنابون بە ژینگەى خوێندن و فێربون لە دامەزراوە پەروەردەییەکان، بۆ ئەو مەبەستەش بەشدارى وانەکانیان کرد و چ وەک مامۆستا چ وەک فێرخواز ئاشناى چۆنیەتى ڕێگەکانى وانەوتنەوە و گەیاندنى پەیامە زانستى و پەروەردەییەکان بوون لە مامۆستا و بۆ قوتابى.
گەشتە مەیدانییە بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازانى بەشى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆى جیهان-هەولێر و، تەئکیدیان لەوەش کردەوە، کە سوودێکی زۆریان لە گەشتە زانستیەکەدا بینى و، بووە هۆى فراوانکردنى ئاسۆى بیرکردنەوەیان لەبارەی شێوازە داهێنەرەکانی وانەوتنەوە، کە لە پۆلەکاندا جێبەجێکراون، دابین کرد.
لە کۆتایشدا؛ مامۆستاى سەرپەرشتیار بەناوى سەرۆکایەتى بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی جیهان-هەولێر سوپاسى بەڕێوەبەر و مامۆستا و ستافى قوتابخانەکەى کرد، هەروەک باسى لە پێویستى بەردەوامى ئەو جۆرە گەشتە ئەکادیمیانە کردەوە بۆ فروانکردنى ئاسۆى زانیارى فێرخوازان لە ژینگەى کارکردن تا باشتر بتوانن پەرە بە خولیای فێربوون و تێگەیشتنێکی قووڵترى خۆیان بدەن.