فێرخوازانى بەشی ژمێریاری بەگەشتێکى زانستى سەردانى بانكى (جيهان) دەكەن
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (١٦ی نیسانی ٢٠٢٤)، سەرۆکایەتى بەشی ژمێریاری لە زانکۆى جیهان-هەولێر گەشتێکی زانستی بۆ بانکی جیهان بۆ فێرخوازان بەڕێوەبرد، لە میانەى ئەو گەشتە زانستیەدا، کە دانا بە سەرپەرشتی دکتۆر خالد ميرخان بەڕێوەچوو، فێرخوازانى قۆناغى دووەم لە نزیکەوە ئاشنای چۆنیەتی کارکردنی سیستمی بانکی کران.
بۆ ئەو مەبەستەش، سەرەتا فێرخوازان لەلایەن خاتوو سایا ئۆمەر حاجی بەڕێوەبەری بانکی جیهان بەگەرمی پێشوازییان لێکرا، پاشان هاوەڵى فێرخوازانى کرد بۆ سەردانیکردنى سەرجەم بەشەکانی بانکەکە، بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازان هەریەک لە بەشەکانى: حیسابی پاشەکەوت، مورابەها، سندوقی ژمێریاری، بەشی کۆمپانیاکان و بەشی کارپێکردنیان بەسەرکردەوە و، لەلایەن بەڕێوەبەر و کارمەندانى بەشەکان کورتەیەکیان لەبارەى کارەکانیان پێشکەش بە فێرخوازان کرد.
دواتر خاليد عەلی جێگری بەڕێوەبەرى بانکى جیهان کورتەیەکى لەبارەی خزمەتگوزاری بانکی وەک بانکی کەسی و بانکی کۆمپانیا پێشکەش بە فێرخوازان کرد، ئەوە سەرباری چەندین خزمەتگوزارییەکانی دیکە، کە لە بانکی جیهان پشکەش دەکرێن؛ وەک خزمەتگوزارى ( IBanking، SME Loans، Credit Cards، Debit Cards و mobile banking).