فێرخوازانى بەشی ژمێریاری بەگەشتێکی زانستی کۆمپانیای فابیاب لە شاری هەولێر بەسەردەکەنەوە. Categories بەشی ژمێریاری Date تشرینی یەکەم 12, 2024 بەمەبەستى ئاشناکردنى فێرخوازان بە سیستمی کارکردن و پیشەسازی و تەکنیکی و ژمێریاری و خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری، سەرۆکایەتى بەشى ژمێریاری لە زانکۆى جیهان-هەولێر گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى ڕێکخست . ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (٨/١٠/٢٠٢٤) فێرخوازانى قۆناغى چوارەمى بەشی ژمێریاری بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر راز ئازاد جلال سەردانى (کۆمپانیای فابیاب)یان لە شارى هەولێر کرد و، بە گەرمى لەلایەن (ئیحسان یاسین هەورامی) دامەزرێنەر و ئەندامی دەستەی کارگێڕی کۆمپانیاکە پێشوازییان لێکرا، پاشان هاوەڵى فێرخوازانى کرد بۆ سەردانیکردنى سەرجەم بەشەکانی کۆمپانیا، بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازان هەریەک لە بەشەکانى دارایی و بەرهەمهێنان بەسەرکردەوه و، لەلایەن بەڕێوەبەر و کارمەندانى بەشى بەرهەمهينان کورتەیەکیان لەبارەى کارەکانیان و پەیوەندی نێوان بەشی دارایی و بەرهەمهێنان پێشکەش بە فێرخوازان کرد. هەر لە میانەی گەشته زانستیەكەیاندا، فێرخوازان سەردانی بەشی دارایییان کرد و، ڕەفعەت الخليف بەڕێوەبەرى ژمێریاری کۆمپانیاکە کورتەیەکى دەربارەى سيستمى ژميريارى کۆمپانیا پێشکەش بە فێرخوازان کرد، هەروەها ڕوونکردنەوەى پێویستى لەبارەى مووچە و باڵانس و بەیاننامەی داهات بۆ فێرخوازان باسکرد و، جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە کە کارەکانیان لە ڕێگەی سيستمێکى تایبەتەوە ڕۆژانە ڕایی دەکەن، گەشتە زنستیەکە بووە وێستگەیەکى گرنگ بۆ ئاشنابوونى فێرخوازان بە لایەنى بەڕێوەبردنى کاروبارى ژمێریارى لە کۆمپانیا و کەرتى تایبەت، بۆ ئەوەش سەرپەرشتیارى گەشتەکە زانستیەکە سوپاسى بەڕێوەبەرى و ستافى کۆمپانیاکەى کرد بۆ ڕەخساندنى ئەو دەرفەتە بۆ فێرخوازان. Share: University Press Previous post فێرخوازانى دیزاینى ناوخۆیی بەدواداچوون بۆ دیزاینى نۆژەنکردنەوەى خانووەکانى قەڵا دەکەن تشرینی یەکەم 12, 2024 Next post فێرخوازانی بەشی بایۆمێدیکاڵ چالاکیی زانستی و پەروەردەیی لەسەر ڤیتامینەکان لە قوتابخانەیەک بەڕێوەدەبەن تشرینی یەکەم 12, 2024 You may also like فێرخوازانی بەشی ژمێریاری سەردانی بەڕێوەبەرایەتى گەنجینەی هەولێر دەکەن تشرینی یەکەم 15, 2026 فێرخوازانی بەشی ژمێریاری سەردانی خەزێنەی گشتیی کوردستانیان کرد تشرینی یەکەم 11, 2026 فێرخوازانی بەشى ژمێریاری لە زانکۆی جیهان-هەولێر خولێکی ڕاهێنانی پێشکەوتوو لە ئەکادیمیای نێستڵە بەسەرکەوتویی تەواو دەکەن حوزهیران 29, 2026