فێرخوازانى بەشی ژمێریاری هاوکارى دەگەێننە خانەی بێسەرپەرشتانى کوڕان له هەولێر
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (٨/١١/٢٠٢٤) فێرخوازانى قۆناغى چوارەمى بەشی ژمێریاری لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر راز ئازاد جلال سەردانى خانەی بێسەرپەرشتانى کوڕانیان له شارى هەولێر كرد و، هاوکاریان گەیاندە سودمەندانى خانەکە.
لەگەڵ گەیشتنیان بو خانەی بێسەرپەرشتان، مامۆستای سەرپەرشتیار و، فێرخوازان لەلایەن شێروان عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری خانەکە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا، دواتریش ڕونکردنەوەى لەبارەى خانەکە پێشکەش بە مامۆستا و فێرخوازان کرد و وتى: ئەم خانەیە (٤٠) منداڵى کوڕى بێسەرپەرشتى لە خۆگرتوە، کە تەمەنیان لە نێوان ٤ بۆ ١٨ ساڵدایە .
پاشان فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کۆمەک و هاوکارییەکانیان، کە لە جل و بەرگ و پێداویستی چێشتخانە و ستاندی وشککردنەوەی جلوبەرگ و چەند لايت شەحنێكى کارەبایی پێکهاتبوو بەسەر منداڵانى خانەکەدا دابەش کرد.