فێرخوازانى بەشی کارگێری کار سەردانێکی زانستیان بۆ بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی ئیسلامی ئەنجامدا
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتى (٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤)، گروپێک لە فێرخوازانى بەشی کارگێری کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر گەشتێکی زانستیان بۆ بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی ئیسلامی لە شارى هەولێر بەڕێوەبرد.
فێرخوازانى قۆناغى چوارەمى بەشى کارگێڕى کار، کەلەلایەن مامۆستاى یاریدەدەر ( هێڤی محمد قادر) سەرپەرشتى دەکران، بە گەیشتنیان لەلایەن ستافى کارگێڕى بانکەکە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا، دواتر هاوەڵى کران بۆ بەسەرکردنەوە و ئاشناکردنى بەکاروبارى کارگێڕى لە چەند بەشێکی جیاوازی بانکەکە، بۆ ئەوەش لەلایەن بەرێوەبەر و کارمەندانى بەشەکانی (دارایی، حەواڵەکردنى پارە،قەرز) روونکردنەوەی تەواویان دەربارەی ئەرک و کارى بەشەکانیان پێشکەش بە فێرخوازان کرد، لەو بارەیەوە خاتوو فرح علي حمود بەڕێوەبەرى بەشى دارایی ڕونکردنەوەى پێویستى لەبارەى چۆنیەتى کردنەوەى هەژمارى بانکى، حەواڵەکردنى پارە، جۆرەکانى چەک، شوشتنەوەى پارە و بەرپرسیارێتی (HR) لە بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی ئیسلامی بۆ فێرخوازان باسکرد.
گەشتە زانستیەکە بووە دەرفەتێک بۆ دەسکەوتنى وەڵامى کۆمەڵێک پرسیارى فێرخوازان لەبارەى کاروباری بانکی و مامەڵە جیاوازەکانی بانکی و ئەرکە جیاوازەکانی بانک، بۆ ئەوەش مامۆستاى سەرپەرشتیارى سوپاسى ستافى بانکەکەى کرد بۆ ڕەخساندنى ئەو دەرفەتە بۆ فێرخوازان.