فێرخوازانى بەشی کارگێری گشتی سەردانێکی زانستیان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمى کوردستان ئەنجامدا
ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتى (١٠\١١\٢٠٢٤)، گروپێک لە فێرخوازانى بەشی کارگێری گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر گەشتێکی زانستیان بۆ وەزارەتی دارایی وئابووری کوردستان لە شارى هەولێر بەڕێوەبرد.
فێرخوازانى قۆناغى سێییەمی بەشى کارگێڕى گشتی ، کە لەلایەن مامۆستاى یاریدەدەر ( هێڤی محمد قادر) سەرپەرشتى دەکران، بە گەیشتنیان لەلایەن ستافى کارگێڕى وەزارەتەکە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا، دواتر هاوەڵى کران بۆ بەسەرکردنەوە و ئاشناکردنى بەکاروبارى کارگێڕى لە چەند بەشێکی جیاوازی وەزارەتەکە، بۆ ئەوەش لەلایەن بەرێوەبەر و کارمەندانى بەشەکانی (کارگێری، دارایی، وردبینی) روونکردنەوەی تەواویان دەربارەی ئەرک و کارى بەشەکانیان پێشکەش بە فێرخوازان کرد، لەو بارەیەوە کیفی صديق حسين بەڕێوەبەرى بەشى کارگێری ڕونکردنەوەى پێویستى لەبارەى موچە، مۆلەتی فەرمانبەران و گۆرینی بروانامە لە وەزارەتی دارایی وئابووری بۆ فێرخوازان باسکرد.
گەشتە زانستیەکە بووە دەرفەتێک بۆ دەسکەوتنى وەڵامى کۆمەڵێک پرسیارى فێرخوازان لەبارەى کاروباری وەزارەت، بۆ ئەوەش مامۆستاى سەرپەرشتیارى سوپاسى ستافى وەزارەتەکەی کرد بۆ ڕەخساندنى ئەو دەرفەتە بۆ فێرخوازان.