فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار خوانى بەربانگ بۆ ماڵى بەساڵاچوان ڕێکدەخەن
لە چوارچێوەی چالاکییە مرۆییەکان؛ گروپێک لە فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان – هەولێر، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتى (٣٠/٣/٢٠٢٤)، بە سەرپەرشتی دکتۆر قوسەی السلامی و دکتۆر ڕەعد عەبدولکەریم مامۆستاى یاریدەدەر بوشرە عەلی خوانێکى بەربانگیان بۆ ماڵى بەساڵاچوان لە شارى هەولێر ڕێکخست.
لە کاتی ئامادەکردنی خوانەکەدا، کە لە کەشێکی هاوکاری و پشتیوانی بەڕێوەچوو، فێرخوازان بەشەکە لە سەرجەم قۆناغەکان بەشداریان لە ئامادەکردن و ڕێکخستن و دابەشکردنی ژەمەکەکدا کرد. پاش خوانى بەربانگ؛ فێرخوازان چەند چالاکییەکى دیکەیان پێشکەش بە بەساڵاچوانى ماڵەکە کرد، لەوانە هاوکار تۆفیق بەپێشکەشکردنی چەند پارچە موزیکێک، کە کۆمەڵێک گۆرانی فۆلکلۆری لە خۆگرتبوو دڵى بەساڵاچوانى خۆش کرد.
لە کۆتایدا؛ بەساڵاچوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و سوپاس و پێزانینى خۆیان پێشکەشى فێرخوازانى زانکۆی جیهان – هەولێر کرد بۆ ئەو پاڵپشتی و پشتیوانیەى کە پێشکەشیان کرد.