
فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار دەستپێشخەرییەکی کۆمەڵایەتی لە قوتابخانەی ئامادەیی هەولێر بەڕێوەدەبەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 10, 2026
گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغى سێیەمى بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان–هەولێر، ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی (9/11/2026)، بەسەرپەرشتى پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر قصی حەمید السلامی، سەردانێکی مەیدانییان بۆ قوتابخانەی ئامادەیی هەولێر بۆ نایابان ئەنجام دا.
فێرخوازان و مامۆستای سەرپەرشتیار سەرەتا لەلایەن مامۆستا رقیة صلاح الدین شاکر، بەڕێوەبەری قوتابخانە، پێشوازییان لێکرا. پاشان ڕوونیی کردەوە کە قوتابخانەکەیان بەهۆى ئەو شەپۆلە بارانەى چەند ڕۆژى ڕابردوو ڕووبەڕووی چەندین کێشە بووەتەوە، لەوانە زیانگەیشتن بە کارەبا، دزەکردنی ئاوی باران لە سەربانەوە و، تێکچوونی فەرشی پۆلەکان.
پاشان شاندى زانکۆ کۆمەڵێک پێداویستى فریاگوزارى بۆ قوتابخانەکە دابینکرد، ل کە یارمەتی چاکسازی و باشترکردنی ژینگەی قوتابخانە دەدەن، بۆ ئەوەی قوتابخانەکە ببێتە شوێنێکی گونجاو و سەلامەت بۆ خوێندن، کە هاندەری داهێنان و پەرەپێدانی تواناکانی قوتابیان و سەرکەوتنی ئەکادیمییان بێت. بە تایبەتی لەو پۆلانەی کە بەهۆی بارانبارینەوە زیان بە هەندێک لە کەرەستە و پێداویستییەکانیان گەیشتبوو.
لەم چوارچێوەیەدا، فێرخوازانى بەشەکە ژمارەیەک فەرش و ڕایخیان پێشکەش بە قوتابخانە کرد.
You may also like
فێرخوازانی بەشی کارگێڕی کار سەردانی کۆمپانیای الانوار بۆ بازرگانی گشتی دەکەن

