فێرخوازانى بەشی یاسا نوسینگەیەکى ڕاوێژکارى یاسایی لە شاری هەولێر بەسەر دەکەنەوە
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (٦/١١/٢٠٢٤) گروپێک لە فێرخوازانى بەشى یاسا لە زانکۆی جیهان – هەولێر، بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەری هیشام هاشم، بەسەردانێکى مەیدانى نووسینگەی ڕاوێژکارى پارێزەر (یونس حەسەن ئیسماعیل)یان لە شارى هەولێر بەسەرکردەوە.
مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن پارێزەری ڕاوێژکار یونس حەسەن ئیسماعیل بە گەرمى پێشوازیان لێکرا، ئینجا باسى لەو کارانە کرد، کە لە نوسینگەکەیان لە بوارە جیاکانى یاسایی بۆ ئەو هاوڵاتی و دامەزراوانە ئەنجامى دەدەن، کە ڕوو لە نوسینگەکەیان دەکەن، لەو چوارچێوەیەشدا فێرخوازان جگە لە پرسیارکردن لە هەنگاوەکانى کارەکانیان پاشان لەگەڵ پارێزەرى ڕاوێژکار یونس حەسەن گفتوگۆیان سەبارەت بەو ئاستەنگانە کرد، کە پارێزەران لە میانەى کارەکانى ڕۆژانەیاندا ڕووبەڕوویان دەبنەوە.
لە بەرانبەردا، مامۆستاى سەرپەرشتیاری فێرخوازان هیشام هاشم سوپاسى پارێزەرى ڕاوژکار یونس حەسەنى کرد بۆ ڕەخساندنى ئەو دەرفەتە، هەروەک جەختی لە گرنگی ئەم سەردانە مەیدانییانە کردەوە بۆ بەستنەوەی زانیاری تیۆرییەکانى بە واقیعی لە ژیانى ڕۆژانە، ئاماژەی بەوەشکرد ئەو جۆرە سەردانانە دەبێتە هۆى بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیاری پیشەیی فێرخوازان.
..