فێرخوازانى جیهان-هەولێر شوێنە کەلتورییەکانى پۆڵندا بەسەردەکەنەوە
لە پەراوێزى چالاکیە زانستیەکانیان لە تاقیگەکانى زانکۆى زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان لە پۆڵەندا، چالاکى کەلتوریش بەڕێوەدەبن.
هەریەک لە فێرخوازانى زانکۆی جيهان – هەولێر رزان رائد باراني و عبد الرحمن يعرب ادريس لە بەشى بایۆمیدیکاڵ و، مآب حسن علي مراد لە بەشى شیکاریی کیمیایی پزیشکی و، نيان عثمان محمد لە بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس و، عومەر عادل عەباس لە بەشى کارگێڕى کار و، هەردى عوبێد لە بەشى پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ، لە شارى وارشۆ لە پۆڵەندا گەشتێکى کەلتورییان بۆ شوێنە مێژوویی و شوێنەوارییەکانی وارشۆ ئەنجامدا و، لە نزیکەوە ئاشناى ناوچە مێژویی و شوێنەوارى و کەلتورییەکانى وڵاتەکە بوون.
ڕۆژى دوو شەممە ڕێکەوتى (١٢/٢/٢٠٢٤) ئەم گروپانەى فێرخوازان لەلایەن پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە چوارچێوەى سێ پرۆگرامى جیاواز ڕەوانەى پۆڵندا کران بۆ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن لە هەریەک لە زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences) و، زانکۆى وۆچ (University of Lodz).