فێرخوازانى دیزاینی ناوخۆیی دیزاینى ناوازە دەنەخشێنن
لە درێژەی چالاکی زانستیەکانى بەشی دیزاینی ناوخۆیی لە زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ دەرخستنى توانا و لێهاتویی فێرخوازان، چالاکیەکى زانستى هونەرى بۆ فێرخوازان ڕێکخست.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (٤/١٠/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر ئەسماء ئەحمەد، فێرخوازانى قۆناغى دووەم وۆرکشۆپێکی هونەریان بە بەکارهێنانی بۆیاخ و ڕەنگ ئەنجامدا، بۆ ئەوەش مامۆستاى سەرپەرشتیار لەسەرەتادا دیدگە و ئامانجى وۆرکشۆپەکەى بۆ فێرخوازان ڕونکردەوە، ئینجا باسى لە شێوەى کارکردنەکان کرد بەتایبەت دیزاینکردنى دیوار، بۆ ئەو مەبەستە ڕێنمایی زانستى پێشکەشکردن.
دواتر فێرخوازان دەستیان بەئەنجامدانى چالاکیەک کرد، کە بریتى بوو لە دیزاینکردنى دیوارێکى بەشەکەیان بەشێوەیەکى سەردەمیانە بە بەکارهێنانی وێنەى سێ ڕەهەندی لە ڕێگەی ستێرێۆسکۆپیەوە، کە بۆ زیادکردنی جوانکاری زیاتر و ڕەنگدانەوەی وێنەی ڕاستەقینەی بەشەکە لەبەردەم سەردانکەران وێنەکە پیشان دەدات، هەر بۆیە فێرخوازان دواى تەواوکردنى کارەکەیان توانیان دیزانینێکى جوان و ناوازە بنەخشێنن.