فێرخوازانى زانستى تاقيگەی پزيشكی سەردانى تاقیگەیەکى پزیشکى دەکەن
بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربون بە چۆنیەتى ڕایکردنى کارەکانیان و، سەرۆکایەتى بەشى زانستى تاقيگەی پزيشكی لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکى زانستى بۆ فێرخوازانى قۆناغی سێیەم ڕێکخست.
لەو سەردانەدا، کە ڕۆژى سێشەمە ڕێکەوتى (٢٧/٢/٢٠٢٤) بەسەرپەرشتى مامۆستایانى یاریدەدەر دابان کانبی و محمد عمر بەڕێوەچوو، سەردانى تاقیگەی پزیشکی (نانۆ)یان لە شارى هەولێر کرد و، لەلایەن هەریەک لە (حیدر علی و خاتوون سالی خلیل) پێشوازییان لێکرا.
پاشان بۆ زیاتر ئاشناکردنی فێرخوازان بە تاقیگەکە، بەشێوەیەکى مەیدانى بەشەکانى تاقیگەکەیان بەسەرکردەوە، بەتایبەت بەشى ( تاقیگەی کیمیایی کە تایبەتە بە پشکنینە کیمیایەکان و هۆرمۆنەکان)، بۆ ئەوەش باس لە جۆرى ئەو پشکنینە ڤایروسیانە و، ئەو نەخۆشییە بەرگریە خۆییەکان کرا، کە لە ئێستادە لە شارەکەدا بەربڵاوە، لەو چوارچێوەیەشدا بەشێوەیەکى کردارى چۆنیەتى ئەنجامدانى پشکنینەکانیان بۆ فێرخوازان ڕونکردەوە.