فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا بەشدارى لە فیستیڤاڵى (Pumpkin) دەکەن
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پەراوێزى تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن لەو وڵاتەن، چەندین چالاکى جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن، بۆ ئەو مەبەستە بەشداریان لە فیستیڤاڵى ناسراو بە (Pumpkin) دەکەن.
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٣٠/١٠/٢٠٢٤) لە زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (SGGW ) فیستیڤاڵى ناسراو بە (Pumpkin) بەڕێوەچوو، هەریەک لە موجتەبا سەباح عبدالحسن فێرخواز لە بەشى (نیوتریشن و دایەتێتیکس)، پەیوەند پشتیوان پوشۆ لە بەشى (شیکاریی تاقیگەى پزیشکی) و، هاجەر محەمەد عەلى لە بەشى (چارەسەرى سروشتى) لە زانکۆى جیهان-هەولێر، هاوشانى فێرخوازانى نێودەوڵەتى لە زانکۆکە بەشداریان لە چالاکیەکانى فیستیڤاڵەکەدا کرد و، چەندین چالاکى جیایان ئەنجامدا، هەروەک فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێریش توانا و لێهاتوویی خۆیان لە نەخشاندن و ڕازاندنەوە و تەنانەت جوانکردنى شێوەی جۆراوجۆر و تایبەتیان له سهر کولهکهی هالووین دروست کرد و، هەریەکەیان هەوڵیاندا کولهکهکان بە دیزاین و ڕەنگی جیاواز بڕازێننەوە.
فێستیڤاڵی (Pumpkin)، کە ساڵانە لە وەرزى پایز لە زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (SGGW ) بەڕێوەدەچێت، چالاکییەکى پەروەردەیی و کارلێکیە، کە جگە لە گرنگیدان بە کشتوکاڵ و پێداوستیەکانى کۆمەڵگە، بەهۆیەوە فێرخوازان و مامۆستایان لەگەڵ یەکتر کۆدەبنەوە، هەروەک بۆ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێریش وەک خۆیان باسیان کرد بووە دەرفەتێکی زۆر باش بۆ دروستکردنی هاوڕێیەتی و هاوکاری نوێ لە نێوان فێرخوازانى نێودەوڵەتى.