فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا؛ بەگەشتێکى زانستى شارى کراکۆڤ بەسەر دەکەنەوە
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا هاوکات لەگەڵ بەشداریکردنى ڕۆژانەیان لە وانە زانستیەکان، چالاکى جۆراوجۆریش لەگەڵ هاوپۆلەکانیان ئەنجام دەدەن.
لەو چوارچێوەیەدا؛ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ گروپی ESN ( تۆڕی فێرخوازانى ئیراسمۆس) سەردانى شارى کراکۆڤیان لە باشووری پۆڵەندا کرد، لە میانەى گەشتە زانستى کەلتورییەکەیاندا فێرخوازان لە نزیکەوە ئاشناى لایەنە جیاکانى ئەو شارە مێژوییەى پۆڵندا بوون، بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازان چەند گەڕەکێکى شارەکەیان بەسەرکردەوە لەوانە: گەڕەکی مێژویی جولەکەکانی و، (گۆڕەپانی بازاڕ)ی گەورە، کە شوێنی هۆڵی قوماشە و بنکەیەکی بازرگانی سەردەمی ڕێنێسانسە.
لە میانەى ئەو گەشتە زانستیەدا، فێرخوازان جگە لەوەى ئاشناى لایەنە جیاکانى ئەو شارە مێژوییە بوون، هاوکات لە پێکەوە گفتوگۆیان لەبارەى کەلتورى و لایەنە جیاکانى گەل و نەتەوەکانیان کرد.