فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا دەستیان بەچالاکى زانستى جۆراوجۆر کردوە
(نیان عوسمان محمد) فێرخوازى بەشى بەشی نیوتریش و دایتیتیکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کە لە چوارچێوەى پرۆگرامى ئێراسموس پڵەس دەرفەتى ئەو کۆرسەى خوێندنى لە پۆڵندا بۆ ڕەخساوە، سەردانی بەشی خۆراکزانی و پارێزی (Department of Technique and Food Development) لە زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences ) کرد.
لە میانەى سەردانەکەیدا، کە رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (28-2-2024) بەڕێوەچوو لەلایەن دکتۆر ئارکادیوس شپیسەر (Dr. Arkadiusz Szpicer) هاوەڵى کرا بۆ ئاشناکردنى ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر بە تاقیگە و ئامێرە جیاوازەکانى بەشەکە و، چۆنیەتی کارکردنیان، لە کۆتایدا (نیان عوسمان محمد) سوپاسى ئەو پێشوازییەى کرد و، خۆشحاڵى خۆشى پیشاندا کە ئاشناى ژینگەیەکى جیاوازى خوێندن بوون.
لەلایەکى دیکەوە عومەر عادل عەباس لە بەشى (کارگێڕى کار)، کە لەبەر ڕۆشنایی واژۆکردنى یاداشتنامەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences ) لە ئێستادا لەو وڵاتەیە، بە چاودێرى پرۆفیسۆر دکتۆر نینا درێرسکا (Nina Drejerska) گفتوگۆیان لەبارەى پڕۆژەیەکى زانستى هاوبەشکرد.