فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا زنجیرەیەک چالاکى زانستى بەڕێوەدەبەن
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە لە ئێستادا لە پۆڵندان بۆ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن لەو وڵاتە، لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردودا زنجیرەیەک چالاکى زانستى جۆراوجۆریان بەڕێوەبرد.
لەو چوارچێوەیەدا؛ هەردى عوبێد لە بەشى (پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ)، کە لەسەر بنەماى ڕێکەوتنامەیەکى هاوبەش لە زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences) لە پۆڵندا دەستى بە خوێندن کردوە، بەسەرپەشتى پرۆفیسیۆر دکتۆر (Dr. Andrzei Brandyk) چالاکى زانستى دەست پێکردوە، کە تایبەتە بە وەرگرتن و کۆکردنەوەى زانیاری لەبارەى شێوازەکانی پێوانەکردنی پیسبوونی خاک و ژینگە، لەگەڵ ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆى بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی شوێنە گشتیەکانیان کرد.
لەلایەکى دیکەوە، لعليا سمهر رافع لە بەشى (کارگێڕى کار)، کە لەبەر ڕۆشنایی ڕێککەوتنامەى ئاڵوگۆڕى فێرخوازان لە زانکۆى وۆچ (University of Lodz) دەستى بەخوێندن کردوە، لەگەڵ گروپێک لە فێرخوازە هاوپۆلەکانى بەدواداچوون بۆ نوێترین ئاراستەکانى بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان (HR) دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش ئاڵوگۆڕى بیرۆکە و داهێنانە جۆراجۆرەکانى بوارەکە دەکەن.
هاوکات سارا قەهار ئەحمەد لە بەشى (مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى)، کە بەهەمان شێوە لە زانکۆى وۆچ (University of Lodz) لە پۆڵندا بەردەوامە لە خوێندن بابەتێکى لەبارەى خانەکان و شێرپەنجە پێشکەشکرد، لەلایەکى دیکەوە بۆ پاڵپشتیکردنى فێرخوازان پرۆفیسۆر دکتۆر لوکاس پوتاسکی (professor Lukasz Putaski) کراسێکى کە نەخشە و ئاڵاى کوردستانى لەسەر بووە و، لەسەرى نوسرابوو پێشمەرگە سەرەنجى فێرخوازانى ڕاکێشا، ئەوەش بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازان.