فێرخوازانى زانکۆى موسڵ؛ بەسەردانێکی زانستی بۆ زانکۆی جیهان – هەولێریان بەسەرکردەوە
ڕۆژى پێنجشەممە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣، شاندێکی مامۆستایان و فێرخوازانى بەشی زمانی ئینگلیزی لە فاکەڵتی ئاداب لە زانکۆی موسڵ، سەردانی زانکۆی جیهان- هەولێریان کرد.
شاندەکە بە سەرۆکایەتی پرۆفیسۆر دکتۆر وەفا عەبدول لەتیف سەرۆکى بەشی زمانی ئینگلیزی بوو، بەگەیشتنیان لەلایەن مامۆستاى یاریدەدەر پۆڵا تەحسین محەمەد سەرۆکى بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی جیهان-هەولێر پێشوازیان لێکرا.
دواتر لە هۆڵى ئەکادیمیاى جیهان بۆ ڕاهێنان و پەرەپێدان بەشداریان لە سمینارێکد کرد، کە تایبەت بوو بە بۆلۆنیا پرۆسیس، بۆ ئەوەش باس لەلایەنە جیاکانى ئەو سیستمە کرا، هەروەک باس لە چۆنیەتى جێبەجێکردنى ئەو سیستمە لە زانکۆى جیهان-هەولێر کرد و، ئەوەش ڕونکرایەوە جێبەجێکردنى ئەو سیستمە کاریگەرى زۆرى دەبێ لەسەر توانا و کرامەیی و لێهاتویی فێرخواز.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، شاندى میوان چەند بەشێکى دیکەى زانستى و گەلەرى زانکۆیان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە ئاشناى ژینگەى خوێندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر و پرۆگرامەکانى خوێندن بوون.