لە بەشی مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى پیشانگەیەکی پۆستەر بەزمانى ئینگلیزى کرایەوە
فێرخوازانى قۆناغی یەکەمی لە بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر مەروە مەحمود، پیشانگەیەکی پۆستەریان بەزمانى ئینگلیزى کردەوە.
پیشانگەکە لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئامینە سەباح مەحمود جومعە سەرۆکی بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی کرایەوە، دواى بەسەرکردنەوەى پیشانگەکە دەستخۆشى لە فێرخوازان و مامۆستاى سەرپەرشتیار کرد و، هیواى خواست پیشانگەکە دەرفەت بڕخسێنى بۆ پەرەپێدانى تواناى ئاخاوتن و گفتوگۆکردنى فێرخوازان بەزمانى ئینگلیزى و، دواتر لە ژیانى ڕۆژانەیان بتوانن پراکتیزەى بکەن.
فێرخوازان بە متمانەوە پۆستەرەکەیان پێشکەش کرد و فیدباکێکی ئەرێنییان لە پێشکەشکارانەوە وەرگرت کە هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەدای خۆیان کرد.