فێرخوازانى زانکۆی جیهان – هەولێر لە مانگى ڕەمەزانى پیرۆز لە چالاکیە زانستی و خۆبەخشیەکانیان بەردەوام بوون
لە درێژەی کار و چالاکییە بەردەوامەکانى فێرخوازانى بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، چالاکیەکى زانستى خۆبەخشیان لە قوتابخانەیەکى شارى هەولێر بەڕێوەبرد.
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (١٨/٤/٢٠٢٣) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی دووەم لە بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی، لە شارى هەولێر سەردانی قوتابخانەی چوارچرایان کرد، فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە و ستافى مامۆستایان پێشوازى گەرمیان لێکرا، ئینجا سەردانى ژمارەیەک لە پۆلەکانیان کرد و چەند چالاکیەکى بەمەبەستی ئەنجامدا.
چالاکیەکان بریتبون لە هۆشیارکردنەوەى قوتابیان لە خۆراک ژەهراوی و زیانبەخشەکان، بۆ ئەوەى ئامۆژگارى جۆراوجۆریان پێشکەش بەقوتابیان کرد، پاشان فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر ژمارەیەک پشکنینیان بۆ فێرخوازانى قوتابخانەکە ئەنجامدا؛ لەوانە پشکنینی شەکری خوێن و دیاریکردنی جۆری خوێن.
لە کۆتایدا؛ بەڕێوەبەر و مامۆستایان و فێرخوازانى قوتابخانەی چوارچرا سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەیان ئاراستەی فێرخوازانى بەشی زانستە تاقیگەییە پزیشکی لە زانکۆی جیهان – هەولێر کرد..