فێرخوازانى زانکۆی جیهان – هەولێر لە پۆڵندا ئەزمونى ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی دەکەن
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پؤلندا لە پەراوێزى تەواوکردنى کۆرسى خوێندنەکەیان بەردەوامن لە دیدار و کۆبونەوەکانیان و، وەرگرتنى ئەزمونى ئەکادیمى لە بوارە جیاکان، لەو چوارچێوەیەدا لە چەند ڕۆژى ڕابردودا چەند دیدارێکیان ئەنجامدا.
بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (١٠/٤/٢٠٢٥) لاڤین وەلید بیراومر لە بەشى (نیوتریشن و دایەتێتیکس)، کە لە ئێستادا لە زانکۆى وارشۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences) دەخوێنێ، بەشدارى لە دیدارێک لەگەڵ دکتۆر ئەلیچیا ئاوریگا (inż. Alicja Auriga)، مامۆستا لە بەشی ئەناتۆمی ئاژەڵان و ئاژەڵناسی لە زانکۆی تەکنەلۆژیای وێست پۆمێرانیان (West Pomeranian University of Technology in Szczecin) لە شاری شچێسین کرد، لە میانەى دیدارەکەدا دکتۆر ئاوریگا باسى لە توێژینەوە داهێنەرەکانی خۆی کرد بەتایبەت لە بوارى هەنگ، بۆ ئەوەش جەختی لەو ڕۆڵە ئیکۆلۆژییە گرنگە کردەوە، کە هەنگەکان لە پاراستنی ئیکۆسیستەمی مۆدێرن دەیگێڕن.
لە لایەکى دیکەوە، ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (١٥/٤/٢٠٢٥) محمد وریا خضر لە بەشی (زانستى کۆمپیوتەر)، کە ئێستا لە زانکۆى وۆچ (University of Lodz) بەردەوامى بە تەواوکردنى کۆرسى خوێندنەکەى دەدات، دیدارێکى لەگەڵ پرۆفیسۆر تۆماس ئوریسزێک (Tomas Uryszek) لە فاکەڵتی ئابووری و کۆمەڵناسی ئەنجامدا، لە میانەى دیدارەکەدا گفتوگۆیەکى ئەکادیمیان ئەنجامدا و باسیان لە چەندین تەوەرى جیاواز کرد بەتایبەت لە بوارى زانستى و چۆنیەتى پەرەپێدانى توانا پیشەییەکان.