فێرخوازانى شیکارى کیمیایی پزیشکى سەنتەرکى پزیشکى بەسەردەکەنەوە
لە بەردەوامی چالاکییەکانی سەرۆکایەتی بەشى شيکاري کيميايى پزيشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر و، بۆ ئاشناکردنى فێرخوازان بە ژینگەى کارکردن، ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (۲۸/١۱/٢٠٢۳)، بەسەرپەرشتی دکتۆر کامەران محمد حەیدەريان، فێرخوازانى قۆناغى سێیەم سەنتەرێکی پزیشکیان لە شارى هەولێر بەسەرکردەوە.
مامۆستای سەرپەرشتیار و فێرخوازان بەگەرمى لەلایەن دکتۆر (فەرمان كاوانی) بەڕێوەبەرى سەنتەری میدیا پێشوازیان لێکرا، پاشان بۆ مەبەستی ئاشناکردن و شارەزابوون بە نوێترین ئامێرى تاقیگە فێرخوازان بەشە جیاوازەکانى تاقیگەکەیان بەسەرکردەوە.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشەکاندا؛ لە ڕێگەی سەرپەرشتیار و ستافی تاقیگە، فێرخوازان ئاشناى چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامێرەکانی وەک (کۆباس سی ٣١١، فوجی ،مینی ڤیداس، کۆباس ئی ٤١١، ڤیتیک ٢ کۆمپاکت، سی بی سی) و، ئامێرەکانى پشکنینی خوێن و بەرگری لەش و هۆرمۆن وکیمیایی ژیانی و زرعی خوێن کران.
.