فێرخوازانى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى لە بنکەى تەندروستى سەبا چالاکیەک بەڕێوەدەبات
بۆ لە نزیکەوە پراکیتزەکردن و گفتوگۆکردن بەزمانى ئینگلیزى لە ژینگەى کارکردن، سەرۆکایەتى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە بنکەى تەندروستى سەبا بۆ پشکنینى پزیشکى چاو و جوانکارى “SABA HOLDING GROUP”ڕاهێنان بەفێرخوازان دەکات
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٣/٤/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر مەروە مەحمود، فێرخوازانى قۆناخى یەکەمى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى لە بنکەى تەندروستى سەبا بۆ پشکنینى پزیشکى چاو و جوانکارى دابەشى سەر دوو گروپ کران، گروپی یەکەم پشکنینى چاویان بۆ کرا و، لە نزیکەوە ئاشناى ئامێرەکان و چۆنیەتى کارکردنیان کران، گروپى دوەمیش کۆمەڵێک گفتوگۆیان لەبارەى نەخۆشیەکان و چۆنیەتى پشکنین و چارەسەرکردن بەزمانى ئینگلیزى لەگەڵ کارمەندانى بنکەکە و فێرخوازانى هاوڕێیانیاندا ئەنجامدا.
ئەم سەردانە جگە لە بەرزکردنەوەى لایەنى زانستى و زمانەوانى فێرخوازانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى لە زانکۆى جیهان-هەولێر، لەهەمان کاتدا ڕۆڵى گرنگى دەبێ بەئاشناکردنى فێرخوازان بەژینگەى کارکردن و چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆش و ئەوانەى لە بنکەکانى تەندروستى و نەخۆشخانەکاندا کار دەکەن.
.