فێرخوازانى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی سەردانی خانەی بەساڵاچووان دەکەن
لە دەستپێشخەرییەکی دیکەى فێرخوازانى بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، سەردانى ماڵ و خانەى بەساڵاچوانیان لە شارى هەولێر کرد.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٧/١١/٢٠٢٢، بە بەشداری دکتۆر مەیسون تاهیر حەیدەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و، بە سەرپەرشتی دکتۆر ئامینە سەباح مەحمود سەرۆکی بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی، ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی سەردانى ماڵ و خانەى بەساڵاچوانیان لە شارى هەولێر کرد.
لە میانەی سەردانەکەیاندا، فێرخوازان چالاکیەکى هونەریان بۆ بەساڵاچووانى خانەکە سازکرد، ئەوەش وەک جۆرێک لە پاڵپشتی ئاکارى و ڕێزگرتن لە کەسانى بەساڵاچوو، پاشان کۆمەڵێک کۆمەک و هاوکاری داراییان بەسەر بەساڵاچوانى خانەکەدا دابەشکرد، جگە لەوەش فێرخوازان لەگەڵ لە بەساڵاچووان گفتوگۆیان لەسەر کۆمەڵێک بابەتى ڕۆژگار و ئەزمونى ژیانى بەساڵاچوان کرد.