فێرخوازانى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و دبلۆماسیی سەبەتەى خۆراک بەسەر خێزانە هەژارەکان دابەش دەکەن
فێرخوزانی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و دبلۆماسی لە زانكۆی جیهان-هەولێر بەردەوامن لە چالاکیە جۆراوجۆرەکانیان، لەو چوارچێوەیەدا و لە مانگى ڕەمەزاندا وەک کارێکى خۆبەخشى و خێرخوازى سەبەتەى خۆراکیان بەسەر خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکاندا دابەشکرد.
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (١٨/٤/٢٠٢٣)ن گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەمى بەشى پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان و دیبلۆماسى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەهاوکارى و هەماهەنگى دامەزراوی (تطوع معنا) لە شارۆچکەى قوشتەپە، زیاتر لە سی (٣٠ ) سەبەتەى خۆراك، كە پێكهاتبوو لە تەواوی پێداویستییە خۆراكییەكان بەسەر سی (٣٠) ماڵی هەژار دابەشکرد.