فێرخوازانى پەیوەندییە نێودەڵەتی و دبلۆماسییەكان بەشداری لە سەوزكردنی شاری هەولێر دەکەن
بەئامانجی بەشداریکردن لە پاراستن و پاکڕاگرتنى ژینگەی شاری هەولێر و، جوانتركردن و سەوزکردنى سیماى شاری هەولێر، فێرخوازانی بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەكان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشداریان لە چالاکیەکى ژینگەیەدا کرد.
لەو چوارچێوەیەدا لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (٢/١١/٢٠٢٢) بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر محمود اسماعیل محمد فێرخوازانى قۆناغى چوارەمى بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەكان بەشدارییان كرد لە چاندنی (٢١٠) داری زەیتون.
لەو چالاکیەدا، کە بە هاوكاری و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر بەڕێوەچوو، ڕێبین ئەحمەد بەڕێوبەری بەشی ئەندازەی پاركەكان و ژمارەیەك لە فەرمانبەران و ژینگەپارێزانی فەرمانگەكە بەشداریان لە چاندنی نەمامەكان و هاوكاریكردنی فێرخوازانی بەشەكە کرد، لە بەرامبەردا بەڕێوەبەرى بەشی ئەندازەی پاركەكان سوپاس و دەستخۆشى لە فێرخوازانى بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەكان و زانکۆى جیهان کرد بۆ ڕێکخستنى ئەو چالاکیە ژینگەیە، هیواشیان خواست بەردەوام بن لە هەماهەنگى و هاوکاریکردنى بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بۆ پاکڕاگرتنى ژینگەى هەولێر و بەخشینى سیمایەکى جوانتر بەشار.
بۆ ڕێکخستنى چالاکیەکە، فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەكان لە سەر ئەركی خۆیان دارەكانیان كڕی و، پاشان پێکەوە بەشداریان لە چاندنى نەمامەکان کرد بۆ پارێزگاریكردن لە ژینگەی شاری هەولێر.