فێرخوازانى کارگێری کار دیاری بەسەر قوتابیانی قوتابخانەی بابەگوڕگوڕی بنەرەتی تێکەڵاو دابەش دەکەن
ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتى (٦/١١/٢٠٢٤)، گروپێک لە فێرخوازانى بەشی کارگێری کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى و ئامادەبوونى پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر (قصي حميد السلامي) و، دکتۆر (سحر جلال فتاح) سەردانى قوتابخانەى بابەگوڕگوڕى بنەڕەتى تێکەڵاویان کرد و دیاریان بەسەر قوتابیان دابەش کرد.
مامۆستایانى سەرپەرشتیار و فێرخوازان سەرەتا لەلایەن مامۆستا (لەتیف محمد شەریف) بەرێوەبەری قوتابخانەکە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا، دواتر هاوەڵى کران بۆ بەسەرکردنەوە پۆلەکانی خوێندن لە ئاستە جیاوازەکانى و، لە نزیکەوە ئاشناى ژینگەى خوێندن لە قوتابخانەکە بوون، پاشان فێرخوازان کۆمەڵێک دیاری، کە پێک هاتبوون لە جل وبەرگ، جانتا و کەلوپەل و پێداویستیەکانى قوتابخانە بەسەر قوتابیانى قوتابخانەکەدا دابەشیان کرد.
لە بەرانبەردا؛ مامۆستا (لەتیف محمد شەریف) بەڕێوەبەرى قوتابخانەى بابەگوڕگوڕى بنەڕەتى تێکەڵاو سوپاسی فێرخوازان و مامۆستایانى سەرپەرشتیارى لە زانکۆى جیهان-هەولێر کرد، هەروە بە گرنگیەوە باسى لەو جۆرە دەسپێشخەرییانە کرد بۆ برەودان بەلایەنى پەروەردە و فێرکردن و ڕەخساندنى ژینگەیەکى لەبارى خوێندن.