فێرخوازانی بەشی ئینگلیزی لە میانەى سەردانێک بۆ تۆڕى میدیایی ڕووداو، ئاشناى کارى وەرگێڕانى میدیایی دەکرێن
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى ( 5ی شوباتی 2025)، فێرخوازانی قۆناغى چوارەم بەشی زمانى ئینگلیزی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر ڕۆژن حوسێنی، سەردانێکی مەیدانییان بۆ تۆڕی میدیاى ڕووداو لە شارى هەولێر ئەنجامدا.
فێرخوازان لەلایەن شارەزوور، بەرپرسی نوسینگەى پەیوەندییە نێودەوڵەتی و نیشتمانییەکان پێشوازییان لێکرا، پاشان هاوەڵى فێرخوازانى کرد بۆ بەسەرکردنەوەى بەشەکانى کەناڵەکە، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانى ستۆدیۆی پەخش، بەشی وەرگێڕان و، ژووری هەواڵیان کرد و، لە نزیکەوە فێرخوازان بە چاوی خۆیان ئاشناى بەرهەمهێنانى هەواڵ بە زمانی ئینگلیزی بوون، بەتایبەت بەکارهێنانى لە کارى وەرگێڕانی میدیا و، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ، بۆ ئەو مەبەستەش بەرپرسی نوسینگەى پەیوەندییە نێودەوڵەتی و نیشتمانییەکان ڕوونکردنەوەیەکی وردی لەسەر گرنگی زمانی ئینگلیزی لە کارەکانی ڕۆژانەی تۆڕەکەدا خستەڕوو، جەختی لەسەر ڕۆڵی ئینگلیزی کردەوە لە دروستکردنی ناوەڕۆکى هەواڵ و بەشداریکردنی وەرگێڕانى زمانى بە گرنگ لە کارى میدیایی وەسف کرد.
سەردانەکە بە گفتوگۆی پیشەییان کۆتایی هات و، کە بەهۆیەوە دەرفەتێکی بەنرخی بۆ فێرخوازان ڕەخساند، تا بەشێوەیەکى پراکتیکی ئاشناى کارى وەرگێڕان و بەکارهێنانى زمانی ئینگلیزی لە میدیا بن.