
فێرخوازانی بەشی بایۆمیدیکاڵ چالاکیەک لەبارەى شێرپەنجەی مەمک لە قوتابخانەی لۆزانی ئەهلی بەڕێوەدەبەن
- Categories بــەشى بایۆمیدیکەڵ
- Date تشرینی یەکەم 21, 2026
زانیارییە سەرەکییەکان:
لە ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 20/10/2026، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەم لە بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر هێرۆ ئیپڕاهیم ئەحمەد سەردانێکی مەیدانییان بۆ قوتابخانەی لۆزانی ئەهلی ئەنجام دا بۆ پێشکەشکردنی سیمینارێکی هۆشیاریی تەندروستی دەربارەی شێرپەنجەی مەمک (Breast Cancer).
نیشانەکانی نەخۆشییەکە
لە کاتی گەییشتنیاندا، شاندی فێرخوازان لەلایەن ئاشنا حەمید، یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانە بۆ کاروباری فێرخوازان بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. پاشان، سیمینارەکە لە هۆڵی قوتابخانەکەدا بە ئامادەبوونی قوتابیانی پۆلی دوازدەیەم بەڕێوەچوو. لە بڕگەی یەکەمدا، فێرخواز سندوس هیوە قرنی لە قۆناغی چوارەم، ڕوونکردنەوەی لەبارەی چەمکی شێرپەنجەی مەمک و گرنگیی دەستنیشانکردنی پێشوەختە (Early Detection) پێشکەش کرد.
جۆرەکانی وەرەم و مەترسیەکان
لە تەوەرێکی دیکەدا، فێرخواز ڕەحمە دلشاد عەبدولهادی لە قۆناغی چوارەم، باسی لەوە کرد کە سەرجەم وەرەمەکان شێرپەنجەیی نین و، شێرپەنجەی مەمک لە ڕەگەزی نێر و مێدا ڕوو دەدات. هەروەها تیشکی خستە سەر فاکتەرە جێنەتیكییەکان (Genetic Factors)، شێوازی ژیان و گۆڕانکارییە هۆڕمۆنییەکان و سەرهەڵدانى شێرپەنجە.
ڕاهێنانی خۆپشکنین
لە لایەکی دیکەوە، فێرخواز خەولە هاشم عەزیز لە قۆناغی چوارەم، شیکردنەوەی بۆ هەنگاوەکانی خۆپشکنینی مەمک (Breast Self-Examination) کرد و، ڕۆڵی ئەم ڕێکارەی لە بەرزکردنەوەی هۆشیاریی تەندروستیدا خستە ڕوو.
ئەنجامی سیمینارەکە
سیمینارەکە بە دابەشکردنی دیاری بەسەر قوتابیانی بەشداربوودا کۆتایی هات. لە کۆتایشدا، ئاشنا حەمید، یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی شاندی زانکۆی جیهان-هەولێر کرد.
You may also like
فێرخوازانی زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارییان لە لووتکەی هەولێر بۆ شێرپەنجەی مەمک کرد

